ئاب 04, 2021 07:54 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ئیسلام ئاباد لە بەرپا کردنی کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستان

پاکستان لە بەرپا کردنی کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستان کشایەوە.

ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی «داون نیوز»ی پاکستان بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای ئەم وڵاتە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، نووسی: پاکستان لە دووپات بوونەوەی ڕادەربڕینەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەفغانستان سەبارەت بە ڕۆڵی پاکستان لە تێکدانی ئاسایشتی ئەو وڵاتە دڵگرانە.

کۆنفرانسی ئاشتیی ئەفغانستان بە خۆتێگەیاندنی سەرکردایەتیی ئەم وڵاتە بڕیار وا بوو ١٧ ھەتا ١٩ی ژوئیە بە میوانداریی پاکستان بەرپا بکرێت،کەچی دوابەدوای داخوازیی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ئەم کۆبوونەوانە پەکی کەوت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەوڵەتی پاکستان لە ئێستاددا خەریکی تاوتوێ کردنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی ناوچەییە بە تەوەرەی «ئاشتیی ئەفغانستان»ەوە لە ئاستی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو پەیوەندییەکانی پاکستان و ئەفغانستان دوابەدوای تۆمەتبار کرانی ئیسلام ئاباد بە پشتگری کردن لە تالیبان لە لایەن کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی کابۆل و ڕووداوی ڕفێندرانی کچی باڵوێزی ئەفغانستان لە ئیسلام ئاباد ناکۆکی لێ پەیدا بووە، بە جۆرێک کە ھەردووک لا باڵوێزەکانی یەکتریان  بانگ کردووە.

سەرپەیڤ