ئاب 16, 2021 14:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی کۆمەڵێک لە ئەفغانییەکان لە تەقەی لەشکریانی ئەمریکی لە فڕگەی کابۆل

کۆمەڵێک لە جەماوەری ئەفغانستان لە تەقەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کوژان.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان، ئاماژەی نەکردووە ژمارەی ڕێکی کوژراوو بریندارانی ئەم تەقە کردنە.

لەشکریانی ئەمریکی بەرەو حەشیمەتێکی زۆر کە ھرووژمیان بردبووە سەر مۆڵگەی فڕۆکەخانەی کابۆل تەقەیان کرد.

لە شکریانی ئەمریکی لە ئێستادا لە فڕگەی کابۆل جێگیر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرباری ئەوەش کە تاقمی تالیبان ڕایگەاند: ئەوانەی وا لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان و لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ھاوکارییان کردووە، دەکەونەبەر لێبوردنی گشتی، کەچی کۆمەڵێکی زۆر ھەروا خەریکی چوون بۆ فڕگەی کابۆل و ھەڵاتن لەم وڵاتەن.

پەڕەی ھاوپەیوەند بە فڕگەی نێونتەوەیی کابۆل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا تەواوی گەشتە ئاسمانییە ناسەربازییەکانی فڕگەی کابۆل ھەڵپەسێردراوە.

سەرپەیڤ