داخوازیی تالیبان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی
ئاب 20, 2021 10:05 Asia/Tehran
تالیبان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوای کرد ھەتا دەستەڵاتی ئەم تاقمە بەسەر ئەفغانستاندا بە فەرمی بناسێت.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەقنای ئەفغانستان، «زەبیحوڵڵا موجەھید» وتەبێژی تالیبان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم تاقمە، خوازیاری پەرە پێ دانی شەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتانداو چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە کۆمەڵگای نێونتەوەیی بە فەرمی بیناسێت.
ئەم وتەبێژەی تالیبان لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەفغانستان وتیشی: دنیا نابێ لە تالیبان بترسێت، ئێمە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەین لەگەڵ تەواوی جیھانداو دەبی بە فەرمی بناسرێین.
وتبێژی تالیبان بە وتنی ئەمەی کە ئەفغانستان جێگای داگیرکەران نییە، وتیشی: لە حکومەتی داھاتوودا، تەواوی ڕوانگەو نەتەوەکان و جەماوەری ئەفغانستان بەشدار دەبن.