ئاب 23, 2021 15:51 Asia/Tehran
  • تالیبان ھێرشی دەست گرتن بە سەر «پەنجشیر»ی ئەفغانستانی دەست پێ کرد

سەرکردایەتیی تتاقمی تالیبان لە پاش ئەوەی کە ھێیوای بە چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەی «پەنجشیر»و ڕێککەوتن لە گەڵ «ئەحمەد مەسعود»ی فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی «پەنجشیر» نەما ، ھێرشی بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەست پێکرد.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دوژمن لە نێوخۆی «پەنجشیر» گەمارۆ دراوە و ھێزەکانی تالیبانیش لە لای پارێزگای «بەدەخشان»، «تەخار» و شارستانی «ئەندەراب» لە پارێزگای «بەغلان» لە گردوپەڕی «پەنجشیر» جێگیر کراون.

وتیشی: دوژمن لە شارستانەکانی «بنو»، «پول حەسار» و «دێ سەلاح»ی بەغلان بە تەواوی پاکتاو کراوە، بەڵام ئێمە ھێشتاش ھەوڵ دەدەین ھەتا کێشەی «پەنجشیر» لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکەین.

تالیبان بەرلەمە لە ڕێگای توییتێکەوە ڕایگەیاند بوو کە، سەدان لە چەکدارانی ئەم تاقمە خەریکن بەرەو ویلایەتی «پەنجشیر» دەجوڵێن.

«ئەحمەد مەسعود»، کوڕی سەرکردەی ئەفغانی «ئەحمەد شا مەسعود»ە و ئێستا جگە لە هێزەکەی خۆی بەشێک لە ئەندامانی سوپای ئەفغانستانیشی لەگەڵ دایە. ناوبراو هۆشداریی داوە کە ئەگەربێت و  تالیبان ڕێگەی سەربازی هەڵبژێرێت ئەوا ئەفغانستان دەکەوێتەوە جەنگێکی ناوخۆیی وەک نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو.

سەرپەیڤ