ئاب 27, 2021 01:49 Asia/Tehran
  • تالیبان تەقینەوەکانی کابۆلی ئیدانە کرد

وتەبێژی تاقمی تالیبان، تەقینەوە تیرۆریستییەکانی نزیک فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس،«زەبیحوڵڵا موجاھید» لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، لە نزیکی فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان، وتی: تاقمی تالیبان لە بارەی ھێرشی شیمانەیی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر فڕگەی کابۆل ھێندێک زانیاریی خستبووە بەر دەستی ئەمریکییەکان و وشداری دابوونێ.

وتەبێژی تاقمی تالیبان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئاسایشتی فڕگەی کابۆل لە ئەستۆی لەشکریانی ئەمریکی بووە، وتیشی: تالیبان پەرۆشی ئاسایشت و پاراستنی جەماوەری ئەفغانستانەو لە ئاراستەی ڕاگرتنی ھێرشە تیرۆریستییەکان ھەوڵ دەدات.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتیشی: تالیبان لە ھەمبەر کۆمەڵگای جیھانی ئەرکمەندەو ماوەی ئەوە نادات تیرۆریستان ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بۆ ڕاپەڕاندنی پیلان و ھێرشەکانیان بەکار بێنن.

لە ئێستادا تاقمی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی کابۆلی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ