ئاب 28, 2021 06:56 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی چەند کەس لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کابۆل

ئەندامانی تاقمی تالیبان کۆمەڵێکیان لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی کابۆل قۆڵبەست کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک،  تاقمی تالیبان ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵێکیان لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوە تیرۆریستییە کانی ڕۆژی پێنج  شەممەی کابۆل قۆڵبەست کردووە. بەرپرسانی تالیبان وردیاتێکی زیاتریان لە بارەی شوناس و ژمارەی ئەو قۆڵبەست کراوانە ڕوون نەکردووەتەوە. ھەڵبەت «موحەممەد نەعیم وەردەک» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی تاقمی تالیبان لە دەوحەی قەتەر، ھێزەکانی بیانییان بە بەرپرسی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کابۆل زانیوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا ،«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، لە نزیکی فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان، وتویەتی: تاقمی تالیبان لە بارەی ھێرشی شیمانەیی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر فڕگەی کابۆل ھێندێک زانیاریی خستبووە بەر دەستی ئەمریکییەکان و وشداری دابوونێ.

ئەم وتەبێژەی تالیبان وتووشیەتی: تالیبان لە ھەمبەر کۆمەڵگای جیھانی ئەرکمەندەو ماوەی ئەوە نادات تیرۆریستان ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بۆ ڕاپەڕاندنی پیلان و ھێرشەکانیان بەکار بێنن.

لە دوو تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کابۆلی پقتەختی ئەفغانستان ١٧٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٦٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ