ئه‌یلوول 07, 2021 23:48 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە کاری خۆی دەست پێ دەکات

دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان کە تاقمی تالیبان ناساندوویەتی لە ڕۆژی چوارشەممەوە کاری خۆی دەست پێ دەکات.

«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەندامانی ئەم کابینەیەی ئێستا سەرپەرشتی وەزارەتخانەکانن وتی: سەرپەرشتەکان دیاری کراون و وەزارەتخانەکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە چالاکیی خۆیان دەست پێ دەکەن.

وتەبێژی تاقمی تالیبان بە دەربڕینی ئەمەی کە کابینەکەی تالیبان بەپێی پشک و دابەشینی خێڵەکی نییە، وتیشی: ئێمە ھەوڵ دەدەین کە تەواوی چین و توێژەکانی کێمەڵگای ئەفغانستان لە دەوڵەت دا بەشدار بن و ڕۆڵیان ھەبێت.

دوای چەند ڕۆژێک گێرەوکێشە سەرەنجام تاقمی تالیبان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە کابینەی دەوڵەتی خۆی بە سەرۆکایەتیی «مەلا موحەممەد حەسەن ئاخوند» ڕاگەیاند و «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»یش لە پۆستی یاریدەردایە.

بە پێی ئەو پێڕستەی کە تاقمی تالیبان ڕایگەیاندووە، «زەبیحوڵڵا موجاهید» وتەبێژ، مەولەوی «موحەممەد یەعقوب موجاهید» وەزیری بەرەڤانی، «مەلا سیراجەددین حەقانی» وەزیری نێوخۆ ، «ئەمیر خان موتقی» وەزیری دەرەوە ، «مەلا هیدایەتوڵڵا بەدری» وەزیری دارایی، «مەلا خەیروڵڵا خێرخوا» وەزیری زانیاری و کلتوور ،«قاری دین موحەممەد حەنیف» وەزیری ئابووری ، مەولەوی عەبدولحەکیم شەرعی» وەزیری دادی افغانستان دەبن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھەر بە پێی ھەمان پێڕست: «نوروڵڵا نوری» وەزیری کاروباری ھۆزەکان ، «یونس ئاخوندزاده» وەزیری گەشەی گوندەکان ، «مەلا عەبدولمەنان عومەری» وەزیری ڕێگاوبان ، «مەلا موحەممەد عیسا ئاخوند» وەزیری کانزاکان، «مەلا عەبدولەتیف مەنسوور» وەزیری ئاووکارەبا، «عەبدولباقی حەقانی» وەزیری خوێندنی باڵا ، «نەجیبوڵڵاحەقانی» وەزیری بەدالە، خەلیلوڕەحمان حەقانی» وەزیری کۆچبەران،«عەبدولحەق وەسیق» سەرۆکی ئاسایشتی نیشتیمانی و «حاجی ئیدریس» سەرۆکی بانکی ناوەندی وەک دەستەڵاتدارانی دیکەی دەوڵەتی تالیبان ناسێندراون.

سەرپەیڤ