ئه‌یلوول 16, 2021 14:51 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە بارەی ئەفغانستانەوە

وەزیرانی دەرەوە و بەرەڤانی و لێژنەی سکرتێرانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ«سستۆ» لە شاری «دووشەنبە»ی پێتەختی تاجیکستان بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستانەوە پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤیلادیمیر زەینۆدینۆف» وتەبێژی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ، وتی: لەم بەڵگەنامەێیەدا داو لە تەواوی ئەتن و ھۆزەکانی ئەفغانستان کراوە خۆیان لە پێکدادانی چەکدارانە و بە ئاسایی نواندنی ڕەوشتی ئێستا ببوێرن و ھەستن بە پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و چەسپاندنی ئاشتی و برەوپێدانی ئابووری و ڕەواندنەوەی تیرۆریزم تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەکان.

ھەروەھا لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییش کراوە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی بۆ ئەفغانستان پەرە پێ بدات.

وەزیرانی دەرەوە و بەرەڤانی و لێژنەی سکرتێرانی ئەنجومەنی ئاسایشتی  ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ«سستۆ» لەم دانیشتنەدا لە بارەی پرسی جۆربەجۆر، لەوانە ئاسایشتی وڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە دوای گۆڕانکارییە نێوخۆییەکان لە ئەفغانستانیش وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ