ئه‌یلوول 22, 2021 14:30 Asia/Tehran
  • داخوازیی تالیبان بۆ وتاردان لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە نامەیەک دا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای پێشکەش کردنی وتاری کردووە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا، «ستیفان دوجاریک» وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وتی: «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە نامەکەی تالیبانی پێ گەییشت کە تیای دا داوای بەشداریی لە دانوستانی کردووە لە ئاستێکی باڵای ئەو داوەزراوەیەدا.

ڕۆیتێرزیش باسی بینینی نوسخەیەکی ئەو نامەیەی کردووە کە تیای تالیبان، «سوھەیل شاھین»ی وتەبێژی خۆی لە دەوحەی وەکو باڵوێزی تازەی ئەفغانستان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناساندووە.

وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتووشیەتی: داخوازیی تالیبان بۆ بەدەستەوە گرتنی کورسیی ئەفغانستان و وتاردان لە کۆگەی گشتی، لە لێژنەی تایبەتی دا کە داگری ٩ وڵاتە، تاوتوێ دەکرێت.

لەوەتە لە ١٥ی ئوت دا نالیبان دەستەڵاتی ئەفغانستانی بە دەستەوە گرتووە ھیچ وڵاتێک حکومەتەکەی بە فەرمی نەناسیوە.

سەرپەیڤ