جه‌زائیر ئاسمان به ڕووى فه‌ڕه‌نسا داده‌خات
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ده‌سته‌ى ئه‌رکانى گشتیى فه‌ڕه‌نسى ڕایگه‌یاند، حکوومه‌تى جه‌زائیر فڕینى فڕوکه فه‌ڕه‌نسییه‌کانى له‌سه‌ر ڕووى خاکه‌که‌ى قه‌ده‌غه کردووه.
هاوکات وه‌ک کارێکى ئاسایى به‌رده‌وام فه‌ڕه‌نسا ئاسمانى جه‌زائیر به‌کارده‌هێنێ تا له‌وێوه به‌سه‌ر ناوچه‌ى که‌نارییه‌کانی سه‌ر ده‌ریا ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕێ.
له‌مباره‌یه‌وه کۆلۆنێل باسکال ئهیانى له ده‌سته‌ى ئه‌رکانى گشتیى فه‌ڕه‌نسى بۆ ئاژانسى (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: کاتێک پلانمان دانا بۆ گه‌شتى 2 فڕۆکه، پێیان ڕاگه‌یاندین که جه‌زائیر ئاسمانى داخستووه به‌رامبه‌ر فڕۆکه سه‌ربازییه‌کانى فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه‌یه هیچ کاریگه‌ریه‌کى نییه بۆ ئۆپڕاسیۆن و کاره هه‌واڵگرییه‌کانى فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌کانى که‌نارییه‌کان، له‌کاتێکدا کرده‌وه‌کانى فه‌ڕه‌نسا ناسراوه به ئۆپراسیۆنى برخان.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه جه‌زائیر له دوێنێ شه‌مووه‌وه باڵیۆزه‌که‌ى له پاریس بانگکردۆتهوه بۆ وڵات، پاساوى ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌ستخستنه ناو کاروبارى وڵاته‌که‌ى ره‌ت ده‌کاته‌وه، هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش دواى ئه‌وه دێ کاتێک سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ربه‌خۆیى جه‌زائیر گوتبووی "له ساڵى 1962وه‌وه جه‌زائیر به‌پێى ڕژێمێکى سیاسى سه‌ربازى به‌ڕێوه ده‌چێ".