گەشتی شاندێکی پەرلەمانیی ئێران بۆ ڕۆما
شاندێکی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی بەرایی «کۆپ ٢٦» کۆنفرانسی گۆڕانی کەش و ھەوای ھەرێمی سەردانی شاری ڕۆمای ئیتالیای کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھیەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دانیشتنی بەرایی «کۆپ ٢٦» بە ئامادە بوونی سەرۆکان و نوێنەرانی پەرلەمانەکانی ٧٢ وڵات و ٨ ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و بە میوانداریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتالیا و بە بەشداریی یەکێتیی نێوانپەرلەمانەکانی جیھان IPU و ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ماوەی ڕۆژانی ١٦و ١٧ی ڕەزبەر بەڕێوە دەچێت.
لەم کۆنفرانسەدا لە بارەی ئامانجی جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی گۆڕانی کەش و ھەوا، ھەڵوێستی کەسک بۆ باش کردنی دۆخی ژینگە لە سەزردەمی کۆڤیدی _١٩، دابین کرانی دزاڤیی سیاسەتە جیھانییەکان لە دەڤەری گۆڕانی ھەرێمی و ڕۆڵی پەرلەمانەکان لە گەییشتن بە ئامانجەکانی «کۆپ ٢٦» وتووێژ دەکرێت.
بڕیار وایە بەرنووسی سەرەتایی بەڵگەی یەکجاریی کۆنفرانسی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی گۆڕانی کەش و ھەوا لەم کۆنفرانسەدا پەسەند بکرێت.