تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 13:58 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی سەروەریی سودان لەبارەی کودەتا سەربازییەکە دوو بڕیاری دەرکرد

سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی و بڕیاری سیادی ئەو وڵاتەیە بڕیاریدا دۆخی نائاسایی رابگەیەنرێت و کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رابگیرێت، ئەوەش بە یەکەمین هەنگاو بۆ هێورکردنی دۆخی ئەو وڵاتە لەدوای راگەیاندنی کودەتای سەربازییەوە دادەنرێت.

دۆخی نائاسایی لەوڵاتەدا رادەگەیەنێت و کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رادەگرێتو کارکردنیش بە بەڵگەنامەی دەستوری رادەگرێت.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەسودان کودەتای سەربازی رویدا و سەرۆک وەزیران و ئەندامانی مەدەنی لە ئەنجومەنی سەروەری سودان کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی وڵاتەکە بو، دەستبەسەرکراون.

پەیوەست بەم بابەتەش  جێفری فیلتمان، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سودان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، واشنتن بەنیگەرانییەکی قوڵەوە  گوێبیستی ئەو راپۆرتانە بوە کە باس لەکودەتای سەربازی لەسودان دەکەن، چونکە هەوڵدان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لەرێگەی سەربازییەوە پێچەوانەی راگەیەنراوی دەستوری سودانە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، کودەتای سەربازی لەسودان دەبێتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئەو هاوکاریانەش کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشکەشی خەرتومی دەکات.