تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 23:26 Asia/Tehran
  • ئیسلام ئاباد: ھاواھەنگیی نزیک لەگەڵ تاراندا بۆ چەسپاندنی ئاشتی  لە ئەفغانستان گرینگە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ھاواھەنگیی نزیک لەگەڵ تارانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ئەفغانستاندا بە گرینگ نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وردیاتی دیداری وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستانی لە تاران، بەرپا کرانی کۆبوونەوەی شاندەکانی دوو وڵات و بەڕێوەچوونی پرێس کۆنفرانسی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»و «شا مەحمود قورەیشی»ی ڕوون کردەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە «شا مەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان لە دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێزران، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەکو دراوسێیەکی نزیک و وڵاتێکی گرینگی ناوچەکە ناوبردو وتی: ھاواھەنگیی نزیک لە نێوان تاران و ئیسلام ئاباد بۆ گەییشتن بە ئامانجی ھاوبەشی ئاشتی و سەقامی پاوەجێ لە ئەفغانستاندا گەلێک گرینگە.

وەزیری دەرەوەی پاکستان لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەڵێنی وڵاتەکەی لەمەڕ پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەموو بوارەکاندا وتی: پاکستان ئێران بە دراوسێیەکی نزیک و گرینگ دەزانێت.

سەرپەیڤ