داخوازیی دەوڵەتی تالیبان لە ئێران بۆ یارمەتی دانی کەرتی زانکۆی ئعەفغانستان
سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان داوای یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ کەرتی زانکۆیی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «عەبدولباقی حەقانی» سەرپەرشتی وەزارەتی فێرکاریی باڵای دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستاندا لە دیدار لەگەڵ «بەھادۆر ئەمینییان» باڵوێزی ئێران لە کابۆل وتی: ئەفغانستان بۆ گەشەو پێشکەوتن لە بواری زانست پێویستی بە ھاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
«حەقانی» وتیشی: بە مەبستی ڕەخساندنی ھەلس خوێندن بۆ کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران پتەو بوونەوەی ھاوکاریی نێوان دوو وڵات و بۆرسەی خوێندن، شاندێک لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان سەردانی تاران دەکات.
سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان وتیشی: لەم سەردانەدا شاندەکەی ئەفغانستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی بۆرسەی خوێندن، پەروەردەو بابەتگەلی دیکە وتووێژ دەکەن.
«عەبدولباقی حەقانی» ھەروەھا ستایشی ھاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەشی خوێندنی ئەفغانستان دا.
«بەھادۆر ئەمینییان» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستانیش لەم دیدارەدا وتی: ئێران ئەزمونی خۆی لە بواری خوێندنی باڵا دەخاتە بەر دەستی ئەفغانستان