ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە کاتی ده‌ربڕینی ناڕەزایی دژ بە تورکیا له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆڵنداوه ده‌ستگیرکران
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆپیشانده‌ری کورد له‌به‌رده‌م باره‌گای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاھای) خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، هاوکات بە دەیان هاوڵاتی لە کاتی ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی حکومەتی تورکیا له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆڵنداوه ده‌ستگیرکران.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئەمڕۆ ده‌یان خۆپیشانده‌ری کورد له‌به‌رده‌م باره‌گای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاھای) گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئه‌نجامدا و داوایان کرد دادگاکه لێکۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه له هه‌رێمی کوردستان بکات.
بە پێی هەواڵەکە ، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی هۆڵەندا دروستبوو، کە به هۆیه‌وه شه‌ش که‌س برینداربوون و زیاتر له (٥٠) که‌سیش ده‌ستگیرکراون، پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه بچنه ناو باره‌گای دادگای لاهایه‌وه.
تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام دەوڵەتی تورکیا رەتیدەکاتەوە لە ململانێکانی لەگەڵ پەکەکەدا چەکی کیمیای بەکار هێنا بێت، کە لە ساڵی (١٩٨٤)ەوە شه‌ڕ و پێکدادان له نێوانیاندا به‌رده‌وامی هەیە.