کانونی یه‌که‌م 05, 2021 15:12 Asia/Tehran
  • گیرانی ژمارێک لە ئەندامانی موجاھدینی خەڵق لە ئاڵبانی بە تاوانی قاچاخکردنی مرۆڤ و مادەی ھۆشبەر

رۆژنامەیەکی ئاڵبانیایی باسی گیرانی ژمارێک لە ئەندامانی تاقمی موجاھدینی خەڵق دەکات بە تاوانی قاچاخکردنی مادەی ھۆشبەر و مرۆڤ و سپی کردنەوەی پارە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، رۆژنامەی ئێگزیت ی ئاڵبانی راپۆریدا ، ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی موجاھدینی خەڵق کە لە ساڵی 2013 ی زایینیەوە لە ئاڵبانی پەنابەرن بە پێی بەڵگەیەکی فەرمی کە لە لایەن ئەم رۆژنامەوە بینراوە ، بە ھۆی قاچاخکردنی مادەی ھۆشبەر و مرۆڤ و سپیکردنەوەی پارە گیراون . 

 بە گوێرەی ئەم بەڵگەنامەیە ، ھەروەھا دەرکەوت لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2021 ی زایینی ، ھەر ئەم باندە ھەوڵیداوە نزیکەی 400 ئەندامی تاقمی موجاھدینی خەڵق لە ئاڵبانیەوە بگوازێتەوە فەڕەنسە . 

داکۆکیە ئاشکرا و نھێنیەکانی ئەمریکا و ئەروپا و بە تایبەت فەڕەنسە لە تاقمی موجاھدینی خەڵق کە لە ئێران بە مونافقین ناسراوە، پیشان ئەدات ئەم تاقمە جیا لە کاری تیرۆریستیی ، قاچاخکردنی مرۆڤ و مادەی ھۆشبەریشی خستووەتە سەر کارنامەی رەشی خۆی . 

سەرپەیڤ