کانونی یه‌که‌م 17, 2021 19:19 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام

چوارەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە حەوتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا،  دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک و یەکێتیی ئەورووپا لە ھوتێل ێکوبورگ» دا بەڕێوە برا، کۆتایی ھات و بڕیار درا وتووێژەکان دوای  نسکۆیەکی چەند ڕۆژە بەردەوام بکرێت.

ئەم خولەی دانوستانەکان لە پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە دەستی پێ کراو شاندەکان دەستبەجێ چالاکی و کارکردن لە سەر دەقەکانیان دەست پێ کرد لە ئاراستەی کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان.

لە خولی حەوتەمی دانوستانەکاندا، شاندی دانوستانکاری ئێران لە ھەنگاوێکی کردەیی بەبڕشتانەدا دەقە پێشنیار کراوەکانی خۆی لە قەواخی دوو بابەتی «ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی ملھوڕانە»و « پرسی ناڤۆکی» ئاراستەی لایەنی بەرامبەر کرد.

 

سەرپەیڤ