میدیایەکی بریتانی: تیرۆری سەردار سولەیمانی دەرەنجامێکی پێچەوانەی لێ کەوتەوە
میدیایەکی بریتانیایی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:تیرۆری فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەرەنجامی پێچەوانەی لێ کەوتووەتەوە.
بنکەی ھەواڵیی «میدڵ ئیست ئەی» لە دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی نووسیویەتی تیرۆری «سەردار سولەیمانی» بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل دەرەنجامی بە پێچەوانەی ھەبووە.
«میدڵ ئیست ئەی» سەردار «سولەیمانی»ی وەک پاڵەوانێک لە بەرامبەر ھژمونیی ئەمریکا لە ناوچەکە و سەرەکی ترین ھۆکاری ھێزمەند کرانی ڕەوتی خۆڕاگری لە عێراق و سووریا و لوبنان و ئەفغانستان و یەمەن و غەززە ناساندووەو نووسیویەتی: دوای کوژرانی ناوبراو ملوێنان کەس لە تاراندا ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە.
ئەم بڵاوکراوەیە لە درێژەدا نووسیویەتی: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دوای تیرۆری «قاسم سولەیمانی» بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گوایە «سەردار سولەیمانی» بەرنامەی بۆ ھەڵکوتانە سەر ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا داڕشتووە، لە کاتێکدا کە ئەم بانگەشەیەی ترەمپ گومانی لەسەرەو قەتیش نەیتوانی ھیچ پاسایەک بۆ ئەو تیرۆرەی بھێنێتەوە.
«میدڵ ئیست ئەی» نووسیویەتی: «بنیامین ناتانیاھۆی» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل وای بۆ دەچوو بە ھاندانی «ترەمپ» بۆ کشانەوە لە بەرجام و سرینەوەی «سولەیمانی» زیرەکیی نواندووە کەچی ئەوەی و لە ئێستادا دەرکەوتووە ئەمەیە کە ھیچکام لەو دوو ھەنگاوە لە ئاراستەی بەرژەوەندییە نێوخۆییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا نەبوونە.