شوبات 25, 2022 17:30 Asia/Tehran
  • دان نانی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بە لێ نەھاتوویی لە دامەزراندنی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ «زلێنسکی»

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتی: ھەتا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا پەیوەندیی تەلەفۆنی دامەزرێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریۆ دراگی» سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئەمڕۆ ھەینی لە بارەی دۆخی «ڤلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیاش نیگەرانی دەربڕی.

ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دوای ئەوە دێت کە «ڤلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە قسەگەلێکی تەلەفزیۆنی دا وتی: ئێمە لە ڕووسیا ناترسین بەڵام چ دەستەبەرێکی ئاسایشتی بۆ ئەم وڵاتە ھەیە؟ ئەو لایەن و وڵاتانەی کە وەھا دەستەبەرگەلێکمان دەدەنێ لە کوێن؟

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وێڕای ڕەخنەگرتنی پاڵەکی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وتی: ئێمەیان لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ڕووسیادا بە تەنیا ھێشتەوە.

سەرپەیڤ