شوێنھاتی نالەباری بایکۆتەکانی دژی ڕووسیی ئەمریکا بۆ بازرگانیی جیھانی
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری بایکۆتکارانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، وەھا ھەنگاوێکی بە ھۆکارێک زانی لە ئاراستەی لەبار برانی تەواوی یاساوڕێساکانی بازرگانیی جیھانی.
«میخائیل میشۆستین» سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕۆژی ھەینی لە میانەی کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەتیی سەقامی ئابووریی ڕووسیاو بەرنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا، وتی: ڕوانگەی بایکۆتکارانەی ڕۆژئاوا بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە دەڤەرەکانی بە دوور لە سیاسەتیش لەوانە وەرزش.
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە «ھێندێک تاقمی گوشاری سەر یەرژەوەندیی بازرگانی لە ئارادان» وتیشی: ئاڵۆزییەکان شوێنیان لە سەر ھێندێک دەڤەری دیکەی وەک وەرزش، ڕۆشنبیری و زانستیش داناوە کە ھەرر لە بنەڕەت دا دەبێ لە سیاسەت بە دوور بن.
دەوڵەتی بریتانیا ٧ بازرگانیی ڕووسی لەوانە «ڕۆمێن ئابرامۆڤیچ» خاوەنی ڕووسی یانەی چێڵێسیی بە بیانووی شەڕ لە ئۆکرانیا خستووەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.
«میشۆستین» لە بارەی کشانەوەی کۆمپانیا بیانیەکان لە ڕووسیاش وتی: لە ئەنجامی گوشاری دەوڵەتەکانیان خاوەنە بیانییەکانی کۆمپلنیا ڕووسییەکان ھێندێک بڕیار لە بارەی ھەڵپەساردنی چالاکی لە وڵاتی ئێمەدا دەدەن کە دیارە ئەم بابەتە کوالیتی ژیانی شارومەندانی ڕووسیا دەخاتە مەترسییەوە.
جێگای ئاماژەیە «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە مۆسکۆ وەڵامی شەڕی ئابووریی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا دەداتەوە.