یەکیەتی ئەوروپا روسیای بایکۆتی کاڵای گرانبایی کرد
یەکێتی ئەوروپا دژی بەردەوامی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بڕیاریدا هەناردەکردنی هەمو جۆرە کاڵایەکی گرانبەها کە تایبەتن بە خەڵکی سەرمایەدار و دەستەبژێری ئەو وڵاتە قەدەغە بکات.
ئۆرسولا ڤان دێرڵین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، "هەناردەکردنی هەمو کاڵایەکی گرانبەها لە ئەوروپاوە بۆ روسیا رادەگرین، ئەوەش دەبێتە سزایەکی بەهێز بۆ سەر خەڵکی سەرمایەدار و دەستەبژێری ئەو وڵاتە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی پشتگیری هێرشەکەی ڕوسیا دەکەن لە ئۆکرانیا نابێت بتوانن بەشێوەیەکی سروشی ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێبکەن".
دوێنێش جۆ بایدن، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ و وڵاتانی گروپی G7 (ئەمریکا، بریتانیا، که‌نه‌دا، ژاپۆن، فڕه‌نسا، ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا) چه‌ند سزایه‌کی نوێ به‌سه‌ر روسیا ده‌سه‌پێنن و رێگەنادەن بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات، هەروەها هاورده‌کردنی ئه‌ڵماس، خۆراک، خواردنه‌وه کحولییه‌کان و خواردنه ده‌ریاییه‌کان له روسیا قه‌ده‌غه ده‌که‌ن