ئادار 19, 2022 15:25 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ بۆ وەڵامدانەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژئاوا ئامادە دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: مۆسکۆ خەریکی لێکدانەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژئاوایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «ئالێکسی پارامۆنۆف» بەڕێوەبەری دیپارتمانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەتی مۆسکۆ خەریکی لێکدانەوەی وەڵامدانەوە بە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپایە.

ڕادەربڕینی ئەم کاربەدەستە ڕووسیە لە کاتێکدایە کە دوابەدوای سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکرانیاو ھاوپەیمانەکانی ھێندێک بایکۆتی بەربڵاویان بە سەر مۆسکۆدا سەپاندووەو وتوویانە کە گوایە بایکۆتی زیاتریش بەڕێوەیە.

کۆشکی کرملینیش ڕایگەیاندووە، ئەم گەمارۆیانە دەرەنجامی بە پێچەوانەیان ھەبووەو ئاۆزییەکان پەرە پێ دەدەن.

لە میانەی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، واشێنگتۆن و ھاوپەیمانەکانی لەوانە ژاپۆن بە داسەپاندنی بایکۆت بە سەر ڕووسیادا بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی مۆسکۆ کاردانەوەیان لە خۆ پیشان دا.

سەرپەیڤ