نیسان 01, 2022 16:55 Asia/Tehran
  • ڕاپرسی،،، پوتین ھێشتاش لە ڕووسیادا دڵخوازە

دەرەنجامی ڕاپرسییەک ئەوەی دەرخستووە کە «ڤیلادیمیر پوتین» پشتگرییەکی باڵای لە ڕووسیادا لێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی یۆرۆنیوز، ناوەندی «لەوادا» کە ناوەندێکی ڕاپرسیی سەربەخۆی نادەوڵەتییە لە ڕووسیادا لە دوایین ڕاپرسیی خۆی دا بەم ئەنجامە گەییشتووە کە ئاستی دڵخواز بوونی پوتین دوای دەرکردنی فەرمانی ھێرشەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە سەدی ٧١ لە مانگی ڕابردوەوە بۆ سەدی ٨٣ ھەڵکشاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی سەدی ٧٠ی بەشدارانی ئەم ڕاپرسییەش لەو باوەڕەدا بوونە کە ڕووسیا بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات، کە ئەم ڕادەیە لە مانگی فڤریەی ڕابردوو سەدی ٥٠ بوو.

«ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ٢١ فڤریەی ڕابردوو وێڕای ڕەخنەگرتن لە خەمساردیی ڕۆژئاوا لە ھەمبەر پەرۆشییە ئاسایشتییەکانی مۆسکۆ، سەربەخۆیی کۆمارەکانی «دۆنتێسک»و «لوھانێسک»ی لە ناوچەی دۆنباس بە فەرمی ناسی.

سەرپەیڤ