May 16, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی پەرلەمانی ئەوروپا لە تورکیا بە بیانووی دژایەتیکردنی بە ئەندامبوونی سوید وفینلاند لە ناتۆدا 

 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی ئەوروپا لە پەرلەمانی ئەوروپا هەڕەشەی گۆشەگیرکردنی تورکیا دەکات بە بیانووی دژایەتیکردنی بەئەندامبوونی  سوید و  فینلاند لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

 


ویستی ڕووسیای دراوسێی فینلاند بۆ پەیوەستبوون  بە ناتۆوە بە سنوورێکی ١٣٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ ڕووسیا، کاردانەوەی جیاوازی لە سەرانسەری جیهان دا بەدوای خۆیدا هێناوە.

وڵاتە رۆژاواییەکانی ئەندامی ناتۆ کە بە هەوڵدان بۆ درێژکردنەوەی هاوپەیمانییەکە بەرەو ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕووسیا، بوونە ھۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئێستا بۆئەندامێتی فینلاند  لە ناتۆ لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەوڵ ئەدەن  .

لە وەها هەلومەرجێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ٢٤ی شوباتەوە لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەدات، ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ئەندامانی ناتۆ گرت.

سەرپەیڤ