ڕێزنانی پوتین لە لەشکریانی موسڵمانی ڕووسیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بێری و لەخۆبردوویی سەربازانی موسڵمانی ڕووسی کە لە شەڕی ئۆکرانیا بەشداران، ڕێزی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی پیرۆزبایی کردنی بەشدارانی جێژنەکانی «تاتارستان» بە بۆنەی ھەزارو سەدەمین ساڵگەڕی موسڵمان بوونی بۆلگاریاکانی ڤۆڵگا وتیشی: بەرەی ئێستای موسڵمانان لە ڕووسیا ڕێز لە نەریت و دابی باپیرانیان دەگرن و پابەندی بنەمای خزمەتکردنی ڕاستبێژانە بە نیشتیمان و ئارمانجەکانی نیشتیمان پەروەرانەو دادگەرین.
پوتین جەختی لەوەش کردەوە کە، شەڕکەرانی موسڵمان لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تایبەت بە ئۆکرانیا لە خۆبردوویی ، چاونەترسی و بوێریی زۆریان نواندووە.
ڕووسیا ٢٤ی فڤریە بە پێی داخوازیی کاربەدەستانی «دۆنتێسک»و «لوھانسێک» بۆ پاراستنیان لە بەرامبەر ھێرشەکانی ئۆکرانیا، فەرمانی ھێرش کردنە سەر ئەو وڵاتەی دەرکرد.