کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی دوو نەوتبەری یۆنانی لەلایەن ئێرانەوە
وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەک دا کاردانەوەی نیشاندا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی دوو نەوتبەری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لەلایەن ئێرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، پیتەر ستانۆ، وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا، بەبێ ئاماژەدان بە کردەوەی دوژمنکارانەی مانگی ڕابردووی یۆنان لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک کە ئاڵای ئێرانی لەسەربووە، ڕایگەیاندووە کە یەکێتییەکە دەستبەسەرداگرتنی دوو نەوتبەری یۆنان لەلایەن ئێرانەوە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس پێوشوێن دەگرێت .
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەینی ڕابردوو بە هۆی پێشێلکاری لە کەنداوی فارس دەستیان بەسەر دوو نەوتبەری یۆنان دا گرتووە.
ئەم هەنگاوەی ئێران دوای ئەوە هات کە باڵیۆزی یۆنان لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و داوای لێکرا یۆنان خۆی لە چەتەیی کردنی دەریایی بەدوور بگرێت.
یۆنان مانگی ڕابردوو دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە ئاڵای ئێرانی لەسەر بوو. رۆیتەرز ئیدعای کرد کە یۆنان ئەو نەوتەی رادەستی ئەمریکا کردووە.