حوزه‌یران 01, 2022 08:26 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە پاپا

بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران لە دیدار لەگەڵ ڕابەری کریستیانە کاسۆلیکەکانی جیھان لە ڤاتیکان، پەیامی زارەکیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی پێ گەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «عەلیڕەزا ئەعرافی» لەم دیدارەدا وتی: دوای ئەوەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە گەشتەکەی من ئاگادار بوونەوە سڵاوی گەیاندن و ستایشی پێشینەی ئێوەو پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریکای لاتینی کردو ڕێزی لە ھێندێک لە ھەڵوێستەکانتان گرت پەیوەست بە نەرم و نیان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام و مەسیحییەت و بەرەڤانی کردنتان لە چەوساوەکان و پێشیان داگرت کە ئێمە چاوەڕوانین کە ئێوە ھەروا لە مەڕ بەرەڤانی کردن چەوساوەکانی جیھان و بە تایبەت فەلەستین و یەمەن ھەوڵ بدەن و ھەڵوێستێکی ڕوون و زوڵاڵتان ھەبێت.

وتیشی: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی چاوەڕوانن کە لە بەرەڤانی کردن لە گەلی چەوساوەی فەلەستین ھەنگاو ھەڵبگیردرێت و چارەسەر کرانی لە سەر بنەمای دەنگی خەڵک و بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە نێو تەواوی جەماوەری ڕەسەن و فەلەستینییەکان بە تەواوی شوێنکەوتووانی ھەموو ئایینەکانیەوە، سیستێمی دەستەڵاتداری فەلەستین دیاری بکرێت.

پاپاش وتی: سڵاوی من بە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و مەرجەع و گەورەپیاوانی دینی لە ئێران بگەیەنە، ئێمەش ئەو بابەتانەمان قەبوڵن  کە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی دەیڵێن .

جێگای ئاماژەیە کە «پاپا فرانسیس» لەدایک بووی ئەرژەنتینەو ماوەیەک گەورەمەترانی «لۆئینێس ئایرێس»ی پێتەختی ئەرژەنتین بووە.

«ئایەتوڵڵا ئەعرافی» بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران بە پێی بانگێشتنی ناوەندە زانستییەکان و کەسایەتییە ئایینییەکان سەردانی ئیتالیای کردووە.

سەرپەیڤ