حوزه‌یران 12, 2022 05:56 Asia/Tehran
  • دادگای بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا نیشاندا

دادگای بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی خوازیارانی مافی مانەوە لە شانشینی یەکگرتووەوە بۆ ڕواندا، سەرەڕای هەوڵی چالاکوانان بۆ ڕاگرتنی ڕەوانەکردنەکە کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەستپێبکات.

 

بەپێی سیاسەتی نوێی حکومەتی بەریتانیا، ئەو کەسانەی بەشێوەی نایاسایی ڕوو لە شانشینی یەکگرتوو دەکەن ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن بۆ پێشکەشکردنی داوای مانەوە لەوێ.

لەو چێوەیەدا ئامادەکاری کراوە بۆ گواستنەوەی نزیکەی 31 کەس، لە یەکەم گەشتدا کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بۆ ڕواندا ئەنجامبدرێت. بڕیاریشە ڕۆژی دووشەممە دادگای پێداچوونەوە چاو بە دۆسیەکەدا بخشێنێتەوە.

بڕیاریشە پێداچوونەوەی دادوەریی بە تەواوەتی بە دۆسیەکەدا بکرێت و، دادگای بەریتانیا بەر لە کۆتایی تەمموزی داهاتوو چاو بەو تانەیەدا بخشێنێت کە لەسەر سیاسەتی پەیڕەوکراوی حکومەت لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ پرسی کۆچبەران تۆمارکراوە.

لەگەڵ ئەوەش دا، چالاکوانان کە سکاڵاکەیان بەرزکردووەتەوە نیگەرانی خۆیان دەربارەی چارەنووسی ئەو کەسانە دەربڕی کە “بەزۆرەملێ دەگوازرێنەوە”، دووپاتیشیانکردەوە کە داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا دەکەن.

سەرپەیڤ