حوزه‌یران 14, 2022 10:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی پاکستان بەرەو ئێران وەڕێ کەوت

«بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ئەمڕۆ سێ شەممە بە پێی بانگێشتنی ھاوتا ئێرانییەکەی و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران و وتووێژ لە بارەی گەشەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، «ئیسلام ئاباد»ی بە مەبەستی تاران بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بلاول بۆتۆ زەرداری» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانەی بەڕێ کرانی لە لایەن «سەیید موحەممەد عەلی حسەینی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان لە بنکەی ئاسمانیی «نورخان» لە تەنیشتی «ئیسلام ئاباد» بۆ گەشتێکی دوو ڕۆژەی فەرمی بەرەو ئێران وەڕێ کەوت.

شاندێکی سیاسی و ئابووری وەزیری دەرەوەی پاکستان لەم گەشتە دوو ڕۆژە فەرمییەی دا بۆ ئێران یاوەری دەکات.

«زەڕداری» بڕیارە ئەمڕۆ لە تاران دا لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ