شاری لیسیچانسکی ئۆکرانیا کەوتە ژێر رکێفی ڕووسیا
ته‌مووز 03, 2022 17:29 Asia/Tehran
ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕووسیا ڕایگەیاند کۆنترۆڵی شاری سەرەکdی لیسیچانسک لە ئۆکرانیا کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕووسیی نۆڤۆستی، هێزەکانی ئۆکرانیا لە کاتی جێهێشتنی شاری لیسیچانسک، دامەزراوە گرنگەکانی شار و ئیداری شارەکەیان وێران کردووە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند که هێزه‌کانیان پێنج ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سوپای ئۆکرانیایان له دۆنباس و میکۆلایڤ به چه‌کی زۆر ورد خاپوور کردووه و سێ کۆگای ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌ی زاپۆریژیا کردۆته ئامانج.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری روسیا لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیا، 226 فڕۆکەی ئۆکراینی و 1411 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەم وڵاتە لەناوبراون.
ململانێکان لە ئۆکرانیا و کاردانەوەکان بەرامبەر بە ھێرشی ڕووسیا بەردەوامە.