ته‌مووز 11, 2022 20:13 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە ڕۆما کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

 

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ بەرپرسانی ئیتالیا و ڤاتیکان سەبارەت بە پرسە دوو قۆڵییەکان و پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە سەرۆکایەتی شاندێک ڕۆژی دووشەممە گەیشتە ڕۆما.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا سەبارەت بە فراوانکردنی پێوەندی و هاوکاریی دووقۆڵی و پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیتالیا بنەمایەکی دەوڵەمەندی مێژوویی، فەرهەنگی و شارستانییان هەیە، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پێشخستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دا گرنگ بووە.

له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی نێوان ئێران و ئیتالیا هەبووه‌ و لایه‌نه‌کان به‌ هاوبه‌شی جێی متمانه‌ بۆ یه‌کتر داده‌نرێن.

سەرپەیڤ