ته‌مووز 14, 2022 10:04 Asia/Tehran
  • بایدێن : کشانەوە لە بەرجام ھەڵەیەکی گەورە بوو

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە بەرجامی بە ھەڵەیەکی گەورە زانی و وتی : دەبێ بگەڕێینەوە بۆ بەرجام.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندایە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایونی کشانەوەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە ھەڵەیەکی گەورە زانی و وتی: ھێشتاش لەو باوەڕەدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھاوکات بە بێ ئاماژە کردن بە زێدەخوازییەکانی وڵاتەکەی ھەموو شتێکی ئۆباڵی گەردنی ئێران کردو وتی: بڕیاردان لەم بارەیەوە لە ئەستۆی ئێرانە.

جێگای ئاماژەیە دانوستانەکانی ڤییەنا لە بەر دەستپێشخەری و داھێنانەکانی ئێران ھێندێک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بوو، کەچی خەمساردیی ڕۆژئاوا بە تایبەت دەوڵەتی «جۆ یبایدێن» بۆ قەرەبوو کردنەوەی ھەنگاوە نایاساییەکانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاو بەردەوام کرانی ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران، بڕێک دڕدۆنگیی لە بارەی مکوڕ بوونی ئەو وڵاتە بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرجام ھێناوەتە ئاراوەو بووەتە ھۆی درێژەخایاندنی ڕەوتی دانوستانەکان.

سەرپەیڤ