ته‌مووز 15, 2022 16:22 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی پەسەندکراوەی پێکھێنرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئوراسیاو ئێران دا لە لایەن پوتینەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەسەندکراوەی پرۆتۆکۆلی پێکھێنرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیای واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەسەندکراوەی پرۆتۆکۆلی پێکھێنرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیای  کە حەوتەی ڕابردوو لە ئەنجومەنی دومای وڵاتەکەی پەسەندکرا بوو، واژۆ کرد.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «موحەممەد ڕەزا پورئیبراھیمی» سەرۆکی لێژنەی ئابووری مەجلیسی ئێرانیش لە دیداری حەوتەی ڕابردوی «ئلێکساندێر نواک» یاریدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی: بە پەسەند کرانی پرۆژەیاسای ڕێککەوتننامەی پێکھێنرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیا لە پەرلەمانی ئێران و ھەروەھا پەسەندکرانی ئەم یاسایە لە ئەنجومەنی دومای ڕووسیا، بەستێن بۆ ھاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و یەکێتیی ئابووریی ئوراسیای بە تەوەرەی ڕووسیاوە خۆش کراوە.

ئێران و ڕووسیا لە بواری دوولایەنە بە تایبەت پەیوەندیی ئابووری، سەربازی و ئاسایشتی و ھەروەھا بەرنگار بوونەوەی یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا بەرژەوەندیی ھاوبەشیان پێکەوە ھەیە و ئەمەش لەو ھۆکارە سەرەکیانەی ھاوکاریی نزیکی ھەردووک لا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بووە.

سەرپەیڤ