ئاب 02, 2022 07:03 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی عەبادی لە داواکەی کازمی بۆ ئەنجامدانی وتووێژی نێوان لایەنەکان

‌ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ داواکەی مستەفا کازمی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستا و داوا لەلایەنەکان دەکات گفتوگۆ دەست پێبکەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە تویتێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ناوەڕۆکی پەیامەکەی کازمی راگەیاند و جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی دەستپێکردنی گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەری کێشەکان.  

ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لایەنگرانی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقیان کۆنتڕۆڵ کردووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای گفتوگۆی لە لایەنەکان کرد.

سەرپەیڤ