ئاب 14, 2022 16:46 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی هەزاران ماڵ لە ژاپۆن لەبەر باهۆز و لێک ترازانی زەوی

ھاتنی باهۆزی ئۆستۆڤایی لە ژاپۆن بووە هۆی داکردنی بارانێکی بەخوڕلە ناوچەکە و ماڵ بەجێ هێشتنی ناچاریی هەزاران کەس.

ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن ڕۆژی شەممە رایگەیاند: باهۆزی "میئاری" پاشنیوەڕۆی شەممە لە پاریزگای "شیزۆئوکا" لە باشووری ڕۆژئاوای تۆکیۆی پێتەختی ئەم وڵاتە ھەڵیکرد و بووە هۆی داکردنی بارانێکی یەکجار زۆر و دوابەدوای ئەوەش ناوەندی کەشناسی وشداری لێکترازانی زەوی و ھەستانی لافاوی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ زیاتر لە حەفتا و دوو هەزار کەس لە شاری «شیزوئوکا» ئاگادار کرا.نەتەوە کە لەبەر ئەگەری لێک ترازانی زەوی ناوچەکە چۆڵ کەن.

ناوەندی کەشناسیی ژاپۆن وشداریی بەرز بوونەوەی شەپۆلی لە ناوچە کەناراوییەکانیشی داوە بە تۆکیۆ و ناوچەکانی گردووپەڕی.

کاربەدەستان هەروەها وشدارییان داوە لە خەڵک لە چۆمەکان نزیک نەبنەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەری زۆرە ئاستی ئاوی چۆم و ڕووبارەکان لەناکاو  بەرز ببێتەوە.

سەرپەیڤ