گەشبینیی بۆرێل لە بارەی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنی بایکۆتەکان
جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کرۆنێنی نەمسا ڕایگەیاند کە گەشبینە بە دەرئەنجامی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران.
لێدوانەکانی بورێل سەبارەت بە دۆخی ئێستای دانوستانەکانی ڤیەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە کاتێکدا خراونەتەڕوو کە ناسر کەنعانی چافی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە وەڵامی حکومەتی ئەمریکای بۆ ئەو بۆچوونانە وەرگرتووە ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە دانوستانەکاندا ماون بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، لە ڕێگەی ڕێکخەری ئەوروپیی وتووێژەکان ئەداتەوە . گوتیشی: لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە بۆچوونەکانی لایەنی ئەمریکی دەستی پێکردووە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دوای تەواوکردنی لێکدانەوەکان - ڕای خۆی لەم بارەیەوە بە ڕێکخەر ڕادەگەیەنێت.
بورێل پێشتر وەڵامی ئێرانی بۆ پێشنیازی یەکێتی ئەوروپا بە ماقوڵانە و دروست ناوبردبوو.
خولی نوێی دانوستانهکان که بە تەوەری ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆکانی ئهمریکا بۆ سهر ئێران له 4ی ئاب له ڤیهنا دهستی پێکردبوو، له 8ی ئاب کۆتایی هات.