ئه‌یلوول 06, 2022 20:59 Asia/Tehran
  • لیز ترەس بە فەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا

لیز ترەس لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە ناسێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، شاژنی بریتانیا بە فەرمی لیز ترەس، سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگارانی وەک سەرۆکوەزیرانی تازەی وڵاتەکەی ناساند.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی بریتانیا پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەلیزابێتی دووەم بە فەرمی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

دواجار رۆژی دووشەممە 5ی ئەیلول دوای چەند هەفتەیەک لە دەنگدان، پارتی پارێزکاری دەسەڵاتداری بریتانیا رایگەیاند، لیز ترەس، سەرۆکی پارتەکە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە، ترەس لە ململانێی لەگەڵ «ڕیشی سوناک» وەزیری دارایی پێشووی بریتانیا ، بە 81 هەزار و 326 دەنگ بەسەر «سوناک»دا سەرکەوت.

ناوبراو سێهەمین سەرۆک وەزیرانی ژنە لە مێژووی بریتانیادا. لیز ترەس تەمەن 47 ساڵ شوێنی بۆریس جۆنسۆن دەگرێتەوە کە لە مانگی تەمموزدا دوای چەندین مانگ ڕیسوایی کە بووە ھۆی دابەزینی ئاستی پشتگری لە حکومەتەکەی،ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە.

سەرپەیڤ