کوردێک لە دەوڵەتی تازەی بەریتانیادا پۆستێکی باڵای وەرگرت
سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتی وڵاتەکەیدا بەدی ھێناو لە یەکەم ھەنگاوەکانی دا «نەدیم زەهاوی»ی کە هاوڵاتییەکی بەرەگەز کوردە کردبە بەرپرسی نوسینگەی کابینەی سەرۆک وەزیران کە ئەمەش دووھەمین پۆستی باڵای دەوڵەتی بریتانیا دێتە ئەژمار لەدوای پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
«لیز ترەس» سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا لە یەکەم هەنگاویدا دوای راسپێردرانی لەلایەن «ئێلیزابێتی دووھەم» شاژنی بەریتانیاوە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت بڕیاری دا «نەدیم زەهاوی» وەک وەزیری پەیوەندیی نێوان هەرێمەکان و وەزیری یەکسانی هەڵبژێرێت، کە ئەمەش دووھەمین پۆستی باڵای دەوڵەتی بریتانیا دێتە ئەژمار لەدوای پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
«نەدیم زەھاوی» بە وەرگرتنی ئەم پۆستە راستەوخۆ دەبێت بە بەرپرسی نوسینگەی کابینەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتی بەریتانیا.
«لیز ترەس»، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە یەکەم پەیامیدا دوای راسپێردرانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت رایگەیاند: بوژانەوە و پێشخستنی کەرتی ئابوری، مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی وزە و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سێ سەرەکیترین کاری لەپێشینەی حکومەتەکەی دەبن.