بایکۆتی نوێی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دژی ئێران
ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا وێڕای ھێنانە ئارای بانگەشەی پوچەڵ و بێ بنەمای وەک ڕادەستکردنی خۆفڕ بە ڕووسیا بۆ شەڕی دژی ئۆکرانیا،چوار کاربەدەستی ئێرانی بایکۆت کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە سامان و دارایی ٤ کاربەدەستی ئێرانی کە لە لایەن ئەنجومەنی ئەم یەکیەتییەوە بە بانگەشەی درۆینەی گەیاندنی خۆفڕ بە ڕووسیا بایکۆتیان خراوەتە سەر، بلۆک کراوەو کۆمپانیا و هاووڵاتیانی یەکێتیی ئەورووپا مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەم چوارکەسەیان لێ قەدەغە کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئەم ٤ بەرپرسەی ئێران مافی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایان نییە و ھاتوچۆیان بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغە کراوە.
ئەم بایکۆتە نوێیانەی یەکێتی ئەورووپا لە کاتێکدا بە پێی بانگەشەیەکی درۆو ناڕاست بە سەر ئێراندا سەپێندراوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر ئەم بانگەشانەی سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و خۆفڕ بۆ ڕووسیا ڕەت کردووەتەوە.
وڵاتانی رۆژئاوایی بەتایبەت ئەمریکا لە ھەل و مەرجێکدا کە ھەر لەسەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ملیاران دۆلار کەرەستەو تفاقی سەربازییان ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە و کەچی ماوەیەکی زۆرە ئێران بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و خۆفڕ لە شەڕی ئۆکرانیا بۆ رووسیا تۆمەتبار دەکەن ، کە ئەمەش بە توندی لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەت کراوەتەوە.
«ئەمیر سەعید ئیرەوانی» باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکیش ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا بانگەشەی بێ بنەما سەبارەت بە گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیای ڕەت کردەوە.
وهزارهتی بهرگریی ئهمریکا ئهو دهنگۆیانهی که له لایهن ههندێک میدیای ڕۆژئاواییهوه سهبارهت به نیازی ئێران بۆ ناردنی فرۆکهی بێفڕۆکهوان و خۆفڕ بۆ ڕووسیا بڵاو بووهتهوه پشتڕاست نهکردووەتهوه.