«ریشی سۆناک» بە فەرمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
پاشای بریتانیا «چارڵزی سێیەم» بە فەرمی «ریشی سۆناک» وەزیری پێشووی دارایی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، بە ڕەزامەندیی «چارڵزی سێیەم» پاشای بەریتانیا «ڕیشی سۆناک» وەزیری پێشووی دارایی ئەم وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی تشرینی یەکەم) بە فەرمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستنیشانکرا.
ئەم دەستنیشانکردنە لە جەنگەی قەیرانی سیاسی و ئارێشەی ئابووریی بەریتانیا ئەنجامی گرتووە، قەیرانێک کە «لیز تراس» سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیای دوای کەمتر لە دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی کشاندەوە. «تراس» حەتەی ڕابردوو دەستی لەکارکێشایەوە، چونکە زۆرێک لە بەریتانییەکان لە پلانە ئابوورییەکانی توڕە بوون.
«چارڵزی سێیەم» دوای ئەوەی بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی «تراس»ی قبوڵکرد، «سۆناک»ی وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشانکرد و داوای لێکرد حکومەت پێکبهێنێت. ئێستا «سۆناک» سێیەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا