تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 17:08 Asia/Tehran
  • تالیبان ئیدانەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شیرازی کرد

وتەبێژی حکومەتی تالیبان کردەوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شاری شیرازی باشووری ئێران شەرمەزار کرد و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانەی بە دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەفغانستان (ئاوا)، زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی کاتیی تالیبان، ئەمڕۆ هەینی لە توییتێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاری شیرازی ئێرانی شەرمەزار کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کەس و کاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەربڕی و سەرەخۆشیی لێ کردن.

موجاهید وتیشی: حکومەتی تالیبان ئیدانەی هێرش و تەقەکردنە دڕندانەکەی دژی نوێژخوێنان و زیارەتکارانی شیرازی ئێران دەکات و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هەموو گەلی ئێران دەردەبڕێت.

وتەبێژی تالیبانی ئەفغانستان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئاژاوەگێڕە تەکفیرییەکان لە ئەفغانستانیش چەندین جار خەڵکی بێتاوانیان کردووەتە ئامانج و گومان لەوەدا نییە کە  ئەوانە دوژمنی ئیسلام و موسڵمانن.

سەرپەیڤ