تشرینی دووه‌م 25, 2022 09:30 Asia/Tehran
  • پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ

بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەڕای دژایەتیی هەندێک وڵات پەسەندکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی سەبارەت بە خۆی وتەنی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کرد.

ئەم بڕیارنامەیە بە ٢٥ دەنگی بەڵێ و ٦ دەنگی نەخێر و ١٥ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.

چین، پاکستان، ئێریترە، ڤەنزوئیلا، کوبا و ئەرمینیا ئەو ٦ وڵاتە بوون کە دژی ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانیە دەنگیان دا. ئینجا وڵاتانی بۆلیڤیا، بەرازیل، کامێرون، کەناری عاج، هیندستان، ئەندۆنێزیا، کازاخستان، مالاوی، مالیزیا، مۆریتانیا، نامیبیا، قەتەر، سینیگال، سودان، ئیمارات و ئۆزبەکستان دەنگی بێ لایەنیان بە بڕیارنامەکە دا.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ژێنێڤ بە ئامانجی ئیدانەکردنی ڕەوشتی مافی مرۆڤی ئێران بۆ پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد کە سەرباری ئەوەی کە  زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێی پێوەرێکی دووفاقانە ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی مافی مرۆڤی ئێران گرت، بەڵام ھێندێک لە وڵاتان ، ئەنجومەنەکەیان بە ڕەچاوکردنی «پێوەری دووفاقانە» تۆمەتبار کرد.

«خەدیجە کەریمی» بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتیی جێگرایەتیی کاروباری ژنان و بنەماڵەی سەربە دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کەڵک وەرگرتنی سیاسی لە مافی مرۆڤی  لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بە جێگای شەرمەزاری زانی و ڕایگەیاند: هەنگاوی سیاسیانەی ئاڵمانیا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پیلانێکی گەڵاڵە بۆکراوە لە ئاراستەی ھێندێک ئامانجی شاراوە.

«خەدیجە کەریمی» جەختی لەوەش کردەوە کە، لە کاتێکدا کە بە هۆی بایکۆتی تاکلایەنەی ڕژێمی ئەمریکاو ڕاپەڕێندرانی لە لایەن وڵاتانی ئورووپایی و بە تایبەت ئاڵمانیاو بەریتانیا و فەرەنسا، مافی گەلی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان لە لایەن ئەم بەناو پاڵەوانانەی مافی مرۆڤەوە پێشێل کراوە، نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی تایبەت فریودەر و ساختەکارییە.

سەرپەیڤ