هەڵاوسانی توندی ئابووری لە بەریتانیا، خەڵک ڕوویان لە خواردنی خۆراکی ئاژەڵ کردووە
خەڵکێکی زۆر لە بەریتانیا بەهۆی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تێچووی ژیان لەم وڵاتەدا ڕوویان لە خواردنی خۆراکی ئاژەڵان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، دۆخی ئابووریی کۆمەڵگای بەریتانیا هێندە پشێوەی تێکەوتووە کە زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی خۆیان تێر کەن ناچارن خواردنی ئاژەڵ بەکار بێنن .
بەم پێیە ھێندێک لە شارومەندانی «وێڵز» لە بەر ھەڵکشانی ئاستی ھەڵاوسانی ئابووری، بە تایبەت تێچووی خۆراک و بۆ دەست پێوەگرتن لە خەرج و بەرجی ژیاندا، بە ناچاری خواردنی ئاژەڵە ماڵیەکانی وەک سەگ و پشیلە بەکاردەهێنن.
ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا وا دەردەخەن کە ڕێژەی هەڵاوسان لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
لەهەمان کاتدا شارەزایانی ئابووری باسی ھەگەری خراپتربوونی دۆخی گەلی بەریتانیا لە داهاتوودا دەکەن و هۆشداریش دەدەن کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە لایەک و بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە لایەکی دیکەوە بوونەتە گرنگترین هۆکاری ئەم قەیرانە.
تەنها لە مانگی ڕابردوودا نرخی کەرە و شیر و گۆشت و نان و تەنانەت پەنیر بە ڕێژەی ٤٢% لە بەریتانیا بەرزبووەتەوە کە ئەمەش لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنەیە.
پێشترهەواڵەکان دەربڕی ئەوە بوون کە زۆرێک لە دایک و باوکان لە بەریتانیا بۆ تێر کردنی منداڵەکانیان واز لە بڕێک لە ژەمەکانی خواردنی خۆیان دێنن.