دەریاوان ئێرانی: ئاسایشی ڕاستەقینە تەنیا بە ھاوبەشیی وڵاتانی ناوچەکە دابین دەکرێت
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسایشی ڕاستەقینەی بە بەرھەمی هاوکاری و دۆستایەتیی وڵاتانی ناوچەکە زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، ئاھەنگی ٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی بەنگلادیش بە ئامادەبوونی «شێخ حسەینە» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەو نوێنەران و فەرماندەرانی هێزی دەریایی وڵاتانی ئەندامی «ئایۆنز» لە بەندەری «کاکێس بازاڕ» بەڕێوەچوو.
ئەمیری دەریاوان «شەھرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران،کە لەسەر بانگهێشتی فەرماندەی هێزی دەریایی بەنگلادیش بەشداری ئەم مەراسیمەی کرد، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە خەڵکی بەنگلادیش و ستایشی هاوکاریی هێزی دەریایی بەنگلادیش، وتی: هیچ وڵاتێک بە تەنیا ئاسایش لەم پانتاییە بەرفراوانە ئاوییدا بۆ دابین ناکرێت و بەدەستهێنانی ئاسایشی بەکۆمەڵ و پاوەجێ پێویستی بە هاوکاری و هاوڕێیەتی و هاوبەشیی پاوەجێشە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی کرد:هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێناوی چەسپاندنی ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە هیچ جۆرە هەوڵدانێک خەمساردی نەنواندووە و دەستی دۆستایەتی و هاوکاریی خۆشی بۆ هەموو هێزە دەریاییە ئازادو چالاکەکان درێژ دەکات.
ئەم فەرماندەی کوردەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمەکەدا تەواوی ئاوگەڕەکانی ھێزی دەریایی بەنگلادیش و ھەروەھا پاپۆڕە بیانیە بەشدارەکانی ئەم ئاھەنگە شکۆمەندە دەریاییەشی بەسەر کردەوە.