شوبات 09, 2023 18:31 Asia/Tehran
  • کچەکەی حەمید نووری: دادگای سویید دادپەروەر نییە

کچی هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەکەی ئێران لە سویید جەختی لەوە کردەوە: دادگای سویید دادپەروەر نییە.

«عەتیە نووری» کچی «حەمید نووری» هاووڵاتیی ئێرانی کە لە وڵاتی سویید زیندانی کراوە، ڕایگەیاند: دادگای سویید بەبێ ئامادەبوونی باوکی بەرپا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەتیە نووری» وێڕای شی کردنەوەی دادگاکەی باوکی، وتیشی: باوکی لە دادگاکەدا ئامادە نەبوو کە دواتر هۆکارەکەیان بۆ پەک کەوتنی سیستەمی گواستنەوە گەڕاندەوە.

کچەکەی حەمید نوری ھەروەھا وتووشیەتی: دادگاکە بە زمانی سوییدی بەرپاکراو سیستێمی وەرگێڕو وەرگێڕانیشیان بۆ بنەماڵەی نوری دابین نەکرد.

عەتیە نووری جەختی لەوەش کردەوە: دادگاکە نێودەوڵەتی نییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆی لەم بابەتە تێ گەیەنێت.

کچەکەی حەمید نووری جەختی لەوەش کردەوە: ئایا دەکرێت دادگا بۆ کەسێکی ئێرانی بە زمانی سوییدو بەبێ ئامادە بوونی تۆمەتبارەکە بەڕێوە بچێت و ئینجا وەک دادگەیەکی حەق بەدەست و دادگەر لە قەڵەم بدرێت؟!.

عەتیە نووری وتیشی: کاتێک لە پارێزەرانی باوکمم پرسی بۆچی لە دادگا نییە، وەڵامیان دامەوە کە سیستەمی گواستنەوەی نێوان ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن پەکی کەوتووە.

سەرپەیڤ