شوبات 25, 2023 23:18 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەڕەشەی مانگرتن لە فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا

سەندیکای چینە جۆربەجۆرەکانی ئەڵمانیا دوای بەئەنجام نەگەییشتنی دانوستانەکان بۆ زیادکردنی حەقدەست، فەرمانبەرانی دوو فڕۆکەخانەی ئەم وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ مانگرتن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەپێی بانگەوازی سەندیکای چینەجۆربەجۆرەکانی ئەڵمانیا، کارمەندانی هەردوو فڕۆکەخانەی دوسلدۆرف و کۆڵنی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر لە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە مان دەگرن.

کاربەدەستانی فڕۆکەخانەکانی دوسلدۆرف و کۆڵن لە ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە دوابەدوای ئەم مانگرتنە، پەک کەوتنی بەرفراوان لە گەشتە ئاسمانییەکان ڕوودەدات و ئەگەری هەڵوەشانەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتەکان لە ئارادایە.

پێشتریش کارمەندانی کەرتی خزمەتگوزاریی ئەڵمانیا دوو هەفتە لەمەوبەر لە 7 فڕۆکەخانەی گەورەی ئەڵمانیا مانیان گرت.

سەندیکای چینەجۆربەجۆرەکانی ئەڵمانیا داوای زیادکردنی موچە بە ڕێژەی 10% و نیو دەکات و تا ئێستاش چەند خولێکی گفتوگۆی نێوان سەندیکاکان و خاوەنکارەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

سەرپەیڤ