سەرۆک کۆماری بیلاڕووس گەییشتە تاران
سەرۆک کۆماری بیلاڕووس بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پلە باڵا شەوی ڕابردوو بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەییشتە تاران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ» سەرۆک کۆماری بیلاڕووس کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە، ھەرکە گەییشتە تاران لە فڕگەی نێونەتەوەیی تاران لە لایەن «سەید ڕەزا فاتمی ئەمین»، وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران، پێشوازیی لێکرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆمەڵگەی مێژوویی-فەرهەنگیی سەعدئابادی تاران ڕێوڕەسمێکی فەرمیی پێشوازیکردن بۆ «لوکاشینکۆ» بەڕێوە دەچێت.
سەردانەکەی سەرۆک کۆماری بیلاڕووس بۆ تاران بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوکاریی هەمەلایەنە و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەبارەت بە پلانی پیشەسازی، کشتوکاڵی و گواستنەوە و لێکۆڵینەوە لە پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان ئەنجامی گرتووە.