ئادار 18, 2023 15:50 Asia/Tehran
  • چۆڵکرانی چەند ناوچەیەکی ئیالەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لەبەر باهۆزو گەردەلوول

کەنارە ڕۆژئاوایەکانی ئەمریکا لەدوای بیست ساڵ وشکەساڵی، ئەوەتا ئێستا تووشی باران بارینێکی زۆر هاتوون ،کەئەوەش بووەتە هۆی مەترسی بۆسەر ماڵەکانی ئیالەتی کالیفۆڕنیا.

ئەمریکا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کەلەبەر گۆڕانکاریی هەرێمی گەردەلوول و باهۆزی کارەساتبارو پڕلافاوی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەخۆیەوە دیوە.

بەپیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز خەڵکی چەند ناوچەیەکی ئیالەتی کالیفۆڕنیا لە ڕۆژئاوای ئەمریکا لەبەر باران بارینی لەڕادەبەدەرو سەرهەڵدانی لافاو ناچار بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان بوون.

ئەم حەوتە بارینی سەرچاوەگرتوو لە بارانی بەخوڕی ئەم وەرزە بووە هۆی پچڕانی کارەباو مەترسی لافاو لەو ناوچەیە.

هەربەپێی ئەو ڕاپۆرتەش فەرمانی چۆڵکران بۆخەڵکی شاری «پۆرتڤیل» دەرکراوە.

گۆڕانکاریی هەرێمایەتی بەیەکێک لە گەورەترین نیگەرانیە ژینگەییەکان لە سەدەی داهاتوو دێتە ئەژمار بەجۆرێک کە زانایان دەڵێن کە بەشێکی بەرچاو لە کێشەی گۆی زەوی لەداهاتوودا سەرچاوەگرتوو لە گەرم بوونی گۆی زەوی دەبێ.

سەرپەیڤ