ئادار 22, 2023 23:26 Asia/Tehran
  • گوترێش: مانگی ڕەمەزان نیشاندەری مرۆڤایەتیی هاوبەشمانە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای پیرۆزکردنی دەسپێکی مانگی ڕەمەزان لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان، ئەم مانگەی بە نیشاندەری مرۆڤایەتیی هاوبەش پێناسە کرد.

«ئانتۆنیۆ گۆترێش»ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە بەکاتی خۆجێیی وتی: دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگەرمی پیرۆزبایی دەکەم و مانگی ڕەمەزان مانگی بیرکردنەوەو فێربوونە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی: منیش پەیوەست دەبم بە سەرجەم ئەو کەسانەی کە مانگی ڕەمەزان بەڕێوە دەبەن و ڕێزی لێ دەگرن ،تاکوو جیهان بانگهێشتی ئاشتی و ڕێزی بەرامبەرو هاوپشتی بکەم.

ناوبراو خەڵکی جیهانی بانگهێشت کرد کە بە ئیلهام وەرگرتن لەم مانگە پیرۆزە جیهانێکی دادپەرورانەترو یەکسان تر بۆ هەموولایەک پێک بهێنن.

ڕۆژی پێنج شەممە بیست و سێی مانگی مارس لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیەندراوە.

 

سەرپەیڤ