ئادار 30, 2023 04:59 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان، دیپلۆماسیی ئایینی لە جیهانی ئیسلامدا بەهێزتر دەکات

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پاکستان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بوژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی لە ئاراستەی بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسیەتی ئایینی لە جیهانی ئیسلامیدا لێکدایەوە.

«مەولانا تاهیر مەحموود ئەشرەفی» یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پاکستان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە حکومەت و گەلی دوو وڵات پیرۆز کردو وتیشی: جیهانی ئیسلام و بەتایبەت گەلانی ناوچەکە دڵخۆشن بەم پێشهاتە.

سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی پاکستان بە ئاماژەدان بە خواستی بەبڕشتانەی ئێران و عەرەبستان بۆ ڕەچاوکردنی تێبینییەکانی یەکتر و هاوکاری بە ئاراستەی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و یارمەتیدانی هێزمەند بوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە وتی: پاکستانیش هاوتەریب لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە سینگێکی فراوانەوە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز دەکات و ڕۆڵی چینیش لەم بوارەدا بەرز دەنرخێنێت.

زانا ئەشرەفی وتیشی: ئێران و عەرەبستان دوو قۆڵی بەهێزی جیهانی ئیسلامن و دەتوانن زۆر کار بکەن بۆ بەرگریکردن لە گەلانی ناوچەکە، لەوانە فەلەستین.

جەختیشی کردەوە: ئەنجوومەنی زانایانی پاکستان ئامادەی پەیوەندیی نزیکە لەگەڵ زانایان و نوخبە ئایینییەکانی ئێران و عەرەبستان لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە توانا هاوبەشەکان و بەرهەمەکانی ڕێککەوتنی تاران-ریاز ئەم گۆڕانکارییەش بەدڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی برەو سەندنی دیپلۆماسیی ئایینی و ئایینزایی لە جیهانی ئیسلام دا.

سەرپەیڤ